جدیدترین :

ناوی ئاژەڵان لە پەندی پێشینیان و کولتووری کوردەواریدا بەشی دەهەم

 

 

ئەحمەد موسەنەفی

 

پیتی لام

لاک کەوت لە دەور و لەلای ماڵ، دێنە سەری قەل و داڵ

لاک قابیلی سەگە

لای قەسابخانە، سەیرانگای سەگە

لۆتی بە زەبری داری، مەیموون ئەخاتە یاری

لە ئاوی کەم، ماسی گەورە هەڵناکەوێ

لە ئاوی لێڵ ماسی ئەگرێ

لە ترسی گێرە، بووە بە مانگا

لە چۆلەکەی نێر شەرم ئەکا

لە چەمی وشکا ماسییەڕاو ئەکا

لە حەوت بەچکە بولبول، یەکیان دەنگی خۆشە

لە سەگی دڕ و ئافرەتی دەمشڕ بترسە

لە سەگی نهێنگیر بترسە

لە سەگیش سواڵ ئەکا

لە شێر ترسان عەیب نییە

لە شێر هێرش و لە ئاسک دەرچوون

لە شێر شێر ئەبێ، لە ڕێوی ڕێوی

لەناو گاگەلا گای قەشە دیارە

لە گورگ ئەترسیت، ئاژەڵ مەترسێنە

لەگوێی گادا خەوتووە

لەگەڵ گورگ هەڵئەپەڕێ، لەگەڵ مەڕیش ئەگەڕێ

لەگەڵ گورگ کەوتە دزین، لەگەڵ شوان کەوتووەتە شین

لە مایینی نەبوو ئاخوڕ ئەبەستێ

لە مایینی بچووک ئەسپی چاک نابێ

لە مریشکی بەکڕ، هێلکە ئەدزێ

لە ڕێوی هەڵهات، کەوت بە مل شێرا

لە هەر جێگەیەک پشیلە بمیاوێنێ، مشک ناجیکێنێ

لە هەر جێگەیەک مریشک ببێ، ڕێویش هەیە

لە هەر لا ئاشە، کتک فەڕاشە

لەقەی مایین ئێشی نییە

لەگەڵ سەگا شەڕ ئەکا، لەگەڵ گورگیش گۆشت ئەخوا

لەگەڵ ورچیشدا ئەژی

لەگەڵ سەگا حەپەحەپ، لەگەڵ کەروێشک خەپەخەپ

لەگەڵ ڕێوی ڕێوی بە، لەگەڵ پەپوولە پەپوولە بە

لەهەر کوێ مەڕ بێ، پشقەڵیش هەیە

 

پیتی میم

مار بە بە دەستی خەڵکەوە، کار مەدە بەدەستیانەوە

مار بۆ لای ئاگر ئەچێ بەشەوا

مار بیزانیایە ئەیکوژن، نەئەهاتە دەر لە کون

مار بە زوانی خۆش لە کون دێتە دەر

مار لە گەرمادا ئەبووژێتەوە

مار خۆشی لە سیر نەئەهات، لە درگای کونەکەیا سەوز ئەبوو

مار پاسەوانی هێلانەی مەلە

مار کراژ فڕە ئەدا، خۆی فرە نادا

مار لەسەر ئاو دامەچڵەکێنە

مار لە کونا، باسی کلکی خۆی بۆ ناکرێ

مار نەچیر بخوات، دەئاڵێتە دار

مار مار بخوات ئەبێتە ئەژدیها

مار ئەدا بە گیانەوە، نەزان بە ئیمانەوە

مار تماشای مرواری کا، کوێر ئەبێ

مار بە کلکی خۆی دەری ئەکێشن

مار تا جوان سەری پان نەکەیتەوە، لێی بترسە

مار باشترە لە توولەمار

مار خاک ئەخوا، خاکیش مار ئەخوا

مار سەری لێ شێواوە، ئەچێتە ڕێگەی کوتک بەدەس

مار لە کونی بچووکدا کلکی دیارە

مار خەوتوو ناگەزێ

مارانگەستە، لە گوریسی ڕەش و چەرموو ئەترسێ

مارانگەستە لە خشەی پووش و پەڵاش ئەترسێ

مارگر، ئاخری مار ئەیخوا

مارماسی مەبە، یا مار بە یا ماسی

ماری بێ ئیجازەیە

ماری مارخۆریش هەیە

ماری ڕەش، هێقی بۆ ئەکاتەوە

مارەتۆپیو مەخەرە بەرپێم

مارەخۆڵینە

مار هەرچی پێچ بدا لە خۆی، هەر بە ڕاستی ئەچێتە کون

یاخوا سڕەمار گەرمی نەبێتەوە

نە مار کلکی خۆی لەبیر ئەچێ، نە باخەوان کوڕ

ئەو مارەمان کوشت تۆ لێی ئەترسای

ئەونە شیرینە، بە ژەهری مارەوە ئەخورێ

ئەونەی لێداوە، هەنگوین بەلایەوە ژەهری مارە

ئەونە تاڵە، ئەڵێی سەرکلکی مارە

ئەڵێی لە گەرووی مار هەڵکشاوە

بچێ بەلای مارا کلکی ئەبڕێ

بە نەوگ دیانی مار دەرئەهێنن

پێ لەسەر مار دامەنێ

پێ مەنێ بە مارا پێتەوە نادا

تریاکت ببێ لە مار ناترسی

چاوی مار و چۆلەکە دەرئەهێنێ

خزمت مار بێ، با هەزار بێ

دز و گورگ و مار، بە شەو ئەکەن کار

ئەچێتە کونی مار و دووپشک

دەس کەیت بە چەن کونا، لە کونێکا ئاخری مار ئەتگەزێ

دەس کەیت بە کونی مارا ئەتگەزێ

دەستی خۆی نییە ماری پێ ئەگرێ

زستان خۆشە لە بەهار، خەوتوون دووپشک و مار

زمان مارە، گورگی هارە

زێری بێ بار، بە زەهری مار

شەرعی مار بە دار

عاقڵ دوو جار لە کونێکەوە مار نایگەزێ

قرپۆک بیشت گەزێ، بە مار نابێ

 

ئەم بابەتە لە ژمارەی ۲۷ی مانگنامی چیا چاپ کراوە

جوابی بنویسید

ایمیل ها معلوم نمیشود

کلیه حقوق مادی و معنوی برای انجمن سبز چیا محفوظ می باشد