جدیدترین :

ناوی ئاژەڵان لە پەندی پێشینیان و کولتووری کوردەواریدا (بەشی هەشتەم)

ئەحمەد موسەنەفی

(ک)
ئەگەر کەر ببێ، کۆپان هەر دەس ئەکەوێ
ئەو کەرە، کەری ئەم بارە نییە
ئەو کەسەی کەری نییە، لە جۆ خەبەری نییە
ئەونە قەڵەو و چاخە، ئەڵێی کەری چەرچییە
ئەڵێی کەر بە لووتیا تسیوە
ئەڵێی کەری کاروانییە
ئەڵێی کەری گوێ بڕاوە
ئەڵێی کەرە و بۆ ناڵبەن ئەڕوانێ
بووە بە کەری سواڵکەر
بوو بە کەری نیوەسەڕ
هاهاها، کەربازاڕە
بڵێی بە ئەسپی حاکم یابوو، ئەتکەن بە کەر
بڵێن بە کەر ئاوێنە بێنە، ئاور ئەهێنێ
بۆ تۆ خۆم چڕان، کەریشم تۆپی
بۆ کەری وەستاو، سووزنێک بەسە
بۆ کەری شەل، کاروان ناخەوێ
بە پەتی درێژ، کەری بەستەوە
بە تانەوتەشەر، فیل ئەکەیتە کەر
بە چڵێ کەما، کەر دێتە سەما
بە سینە شێرە، بە پشت ماکەرە
بە سەروەر و بە پەروەر، تەواو نەبوو باری کەر
بە سەڕینی کەر، بەهار نایە
بە کەر و بە کۆڵ دار ئەهێنێ
بە کەر و بە کوڕ بۆ جیران، چاک بە لەگەڵ فەقیران
بە کەری کوڵ و سەوەتەی خاڵی، بۆ ماڵ کوێخا ئەپرسێ
بە دۆعای کەر، جۆ نابارێ
بە نەقیزە نەبێ کەر حاڵی نابێ
بە ڕیشی سپی باوەڕ کەم یا بە سەڕەی نێرەکەر
بەدکار، کەر و جۆ لەیەک ئەکا
بە کەر بڵێن ژیر، جۆی ئەچێ لە بیر
لە بەهارا، کەر دێتە سەڕین
بێگاری وەک کەر ئەسەڕێنێ
ئەو کەرە لەو قوڕە دەربێنە
پاشاخوڕی گا، بۆ کەر باشە تا کەر لە بەغدا نەسەڕێنێ، بەری نادا
تا کەرێک ئەتۆپێ، سەد سەگ چاوەڕوانە
تا کەرەشەلی هاورد، کاروان باری کرد
تا کەرەشەل هاتەوە، کاروان حەسایەوە
تەشیڕێس ئازا بێ، بە کلکی کەریش بێ ئەیڕێسێ
تەقی زێڕ، لە ملی کەرایە
جاروباریش سمی کەر ئەتاشن
جوان مەنێرە بۆ داوای ژن، پیر مەنێرە بۆ کەرسەندن
حەیفە زین کەی لە کەر
چینی گا و کەران، ماڵ ئاواکەران
حاشا لەو شاییە کەر هەڵی ئەسووڕێنێ
خاوەنی کەر لە دوای کەرەوەیە
خووی کەر، تڕینە
خۆ سەری کەر ناخورێ
بێستان بێ سەلکەکەر نابێ
خۆم و کەرم لە سێبەر، عالەم بسووتن لە دەر
داراییەکەی باری کەرێکە
دانا بە حەرفێ، کەر بە نەقیزە
درۆ کەری درۆزنە
ڕەفێقی کەر بەشی تەرسە
زیوزەڕ، کەر ئەخاتە سەڕەسەڕ
ئەگەر کەری بەرابەری، ئەگەر هێستری سەربەسەری
هێلکەوڕۆن کە بۆ کەر، گوێی تێ ئەخا
ئێژێ کەرەکەی من لای ئەسپەکەی خان بەسنەوە
بۆ کەرێک ئەگەڕێ، کوتەناڵێکی پێوە بێ
با بە لای کەرا، کۆپانەکەی لێ ئەگرێتەوە
باری کەر دایم قورسە
بارێ بڕنەو بنێ لە کەر، گورگ ئەیخوا
بە کەر ناوێرێ، بە کۆپان شێرە
بەرەوخوار و بەرەوژوور، کەرەکوڵ و خورجەسوور
بزن ئەڵێ بە کەر، لەقە مەوەشێنە، خۆی شاخ تیژ ئەکا
بزن و نێرەکەر ماڵوێرانکەر، مەڕ و ماکەر، ماڵئاواکەر
جا وەرە ئەم کەرە بێنە و ئەم تڕۆییە بار کە
خۆزگە بەو کەسە بۆ خۆی مردووە، لە هاوڕێی کەر نەجاتی بووە
خوا … ئەداتە نێرەکەر و ماڵ بە مووسایی
لەوەڕ خۆش ها لە ژێرسمی کەرا
کەر کە تۆپی ڕای ئەکێشن بۆ کەناو
سم سمی کەرە چنگ چنگی یاسێ، من ئا لەم کارە سەرم ئەماسێ
گا کردی کەر خواردی
عەجەب کەر بە فاڵێکە
قەزای کەری خۆم ئەخەم لە ئەسپی تۆ
کەر تڕی، جاشەکەر دەرپەڕی
کەر خۆمە و گوێچکەی ناڵ ئەکەم
کەر کەوتە قوڕ، ساحێوی بەقەی حەو نەفەر زۆر ئەکا
کەر لە کوێ کەوتووە، کونە لە کوێ دڕاوە
کەری کۆن و هەوساری تازە
وەک دوو گوێی کەر جووتن
نە کەر ژیر ئەبێ، نە حیز پیر ئەبێ
لە کەر مەپرسە دووشەممە کەیە
ئەڵێی کەری جووتیارە هەر لائەکاتەوە
وشتر گێجە شوێن کەر ئەکەوێ
هەرکە کەر بێ، هەر یەکێ سواری ئەبێ
دیانی سەگ بابەتی گۆشتی کەرە.

ئەم بابەتە لە ژمارەی ۲۴ی مانگنامەی چیا چاپ کراوە.

جوابی بنویسید

ایمیل ها معلوم نمیشود

کلیه حقوق مادی و معنوی برای انجمن سبز چیا محفوظ می باشد