جدیدترین :

 ناوی ئاژەڵان لە پەندی پێشینییان و کولتووری کوردەواریدا

ئەحمەد موسەنەفی

(بەشی حەوتەم)

 

پیتی ((ک))

کەری بەقاڵ، ناکەوێتە چاڵ

کەری تۆپیو، باری لێ نانێن

کەری تینوو، فیکەی ناوێ

کەری چاک، پاش هاتنەوەی کاروان، هەر ئەسەڕێنێ

کەری چالاک و ڕێگەی پاک

کەری خۆت لەگەڵ ئەسپی خەڵکی غار مەدە

کەری خۆی لە پرد پەڕاندەوە

کەری دوو دیناری، کۆپانی سەد دیناری

کەری دێز حەز ئەکا ملی بشکێ، بەو شەرتەی خاوەنەکەی زەرەر بکا

کەری دەروێش شەرم ناکا

کەر کە برا بۆ زەماوەن، یان ئاوکێشە یان بارکێشە

کەری فرە شەریک، گورگ ئەیخوا

کەری قازی، بە کا ناڕازی

کەری کوڵ، کلکی ئەوێ بەدڵ

کەری کۆن و هەوساری نۆ، سەڕەسەڕە لەدەوری جۆ

کەری کوێ تۆپیوە

کەری ماندوو، ماتڵ ”هۆش”ە

کەری ناو جۆگەلە، لە هەردوولا ئەخوا

کەری ناو گاگەلیش پۆزەسپییە

کەر بتۆپێ، شایی سەگە

کەرێ بدرێ بە کەرێ، سنان لە بندەستی دەرێ

کەر ئەڵێ بارم کەن لە مس، بارم مەکەن لە…

کەرێ بە پارەی دزی بسنرێت، گورگ ئەیخوا

کەرێ تێری خوارد لە جۆ، لەقە فڕک ئەدا بۆ تۆ

کەر کە لەدەس من دەرچوو، با گورگ بیخوا

کەرێک تۆپی، کەرێکی تر بارهەڵگرە

کەرە لەکوێ کەوتووە، کونە لە کوێ دڕاوە

کەرە و پێستی کەڵی لەبەرە

کەرەکوڵی خۆم ئەناسم

کەرەکە مەمرە بەهارە، چووزەی کەما دیارە

کەرەکە مەمرە تا بەهار، کۆپان ئەسێنم لە شار

کەرەکەم ها بە بارۆ، کوڕەکەم بۆ کە بە مەلا

کەس ناڵێ کەرت بە چەن

کەسێک لە ئەسپ دابەزی، سواری کەر نابێ

کەما و لۆ دەرهات، کەریش سەڕەی هات

کەڕ، سەڕەی کەر بە باوێشک ئەزانێ

قورئانیش باری کەر بێ، هەر کەرە

قسەی ئەو و سەڕەی کەر وەک یەک وایە

عاقڵ کەر ئەبێ، کەر عاقڵ نابێ

ساقمان بە کۆڵی کەر ئەگەڕێ

سوار کەری خۆیان بوون

سوار کەری شەیتان بووە

قازانجی کەر لەوەڕاندن، کەر سوارییەکەیەتی

سەر گا کەن بە دوای کەرا، ئەو کاری نییە

سەڕینی کەر، بانگی شەیتانە

شوێنی کەر کەوتن، خەڵاتی تەرسە

گاسن هاوەڵی گا و کەرە، بۆیە هەر قوڕبەسەرە

گورگی برسی ناپرسێ لە وشتری ساڵح و کەری عوزەیر

گەمەی کەر جووتە و قەپە

لاکی کەر و دیانی سەگ، نە ئێسک ئەمێنێ و نە ڕەگ

حەیفە لە ئەسپ دابەزی بۆ سواریی کەر

لەبری قەرز، کەری کاروان گل ئەداتەوە

لە بەشی خەڵکا، کەر مەبەسەرۆ

لە بەینی کەر و قاترا گیرمان کردووە

لەسەر حەوت کەرا داماوە بۆ کەر

ئەڵێی لە قنگی کەر داکەوتووە

لەگەڵ کەرتۆپیو، چشوو چشوو ئەکا

هەر کەر، کەر نییە

لەوچە، بۆ کەر و هێستری ناڕەسەنە

ماڵی خێڵەکی لە کۆڵی کەرە

مریشکێکی هێلکەکەر، چاکترە لە کەری بارنەبەر

مەپرسە لە کۆچ و ماڵی، کەرێ دێز و بێشکەیە خاڵی

میراتی کەران بۆ کەمتیارە

میوان، کەری خاوەنماڵە

نان بۆ خۆت و جۆ بۆ کەرەکەت

ناڵی کەرتۆپیو ئەکەنێتۆ

نێرەکەر بوو بە بەشکەر، بەشی خۆی ئەباتە سەر

وتیان بە کەر ئەدەبت کوا؟ یەکێکی لێدا

وشتر بە پیریش دوو کەر ئەژی

وشتر بچووکیش بێتەوە، بەقەو کەرێکی هەر ئەمێنێ

وەک کەری لە قوڕ چەقاو وایە

وەک کەرەکەی خۆمان ئەیناسم

وەک نێرەکەر، بەن بە بەرورگیا، گەڕایەوە

هاتنەوەی کەرەشەل نیشانەی گەیشتنی کاروانە

هاوەڵن کەر و هێستر، لەقە نادەن لە یەکتر

هەتا کەر نەبێ، گا بەخێو نابێ

هەردوو کەرن بەرانبەرن

قوڕ بەسەر ئەو کاروانە پێشەنگی کەرە

هەردووکیان جاشی کەرێکن

ئەوەی کەری بێ، کۆڵ هەڵناگرێ

زەکاتی کەریەتی دەرئەکا، ئەوەی تاریفی خۆی ئەکا

هەم سواری کەر و، دیداری خوێشان

هێستر چون باوکی کەرە، هەم لەقە ئەدا و هەم گاز ئەگرێ

یەکێک سەریان تاشی بوو، سواری کەریان کردبوو، ئەیوت دانەکەوم

یا کەر ئەتۆپێ، یا خاوەنی کەر

ئاغەژنی بەرچەپەر، باوەشێنیە کلکی کەر

ئاواتی کەر، خەرمانی جۆیە

ئەسپ بدەن بە کەرسوار، سەرەڕۆ ئەبێ

ئەسپ بۆ مەیدان، کەر بۆ کاکێشان

ئەگەر هەموو کەرێ ئاخوڕی ببێ، جێ بۆ دانیشتن نامێنێ.

جوابی بنویسید

ایمیل ها معلوم نمیشود

کلیه حقوق مادی و معنوی برای انجمن سبز چیا محفوظ می باشد