جدیدترین :

ناوی ئاژەڵان لە پەندی پێشینییان و کولتووری کوردەواریدا (بەشی پێنجەم)

ئەحمەد موسەنەفی

پیتی ((ک))
کاتێ کەر تۆپی، کەمای بۆ چییە؟
کاتێ وتیان کەر، ئەبڕیەتەوە
کاروان هات و حەساوە، کەرەشەل هەر ها لە دواوە
کاروان ڕاوەستا، کەرەشەل ئازا ئەبێ
کاروانی کرد، کەر و باریان برد
کای ڕزیو، بەشی کەری بارکێشە
کردەی کەر و خوردەی یابوو
کلکی کەر بە دەسماڵ ئەگرێ
کلکی کەر، داردەسیەتی
کلکی کەری تیا ئەچڕا
کەر بە خەیاڵ، ئەلەوەڕێ لە مێرغوزار
کۆپان ئەدوورین، کەر ونی ئەکا
کۆپانی ئەتڵەس بدوورە بۆ کەر، هەر کەرە
کۆپانی تازە، بۆ کەری سازە، کۆپانی شڕۆڵ، بۆ کەری گەڕۆڵ
کەر ئاخوڕی خۆی ئەناسێ
کەر بار ئەبا و خاوەنی کرێ وەرئەگرێ
کەر بار کە لە پەند، هەر کەرە
کەر بتڕێ ماڵی وێران ئەبێ
کەر بسەڕێنێ، ئەبێ باریش ببا
کەر بسەڕێنێ، پشتی سەگ دێتە ئێش
کەر بکەوێ، بە کلک هەڵی ئەسێنن
کەر بۆ قوربانی ناشێ
کەر بێ نەقیزە، ڕێگە ناپێکێ
کەر بە بارۆ قووت ئەدا
کەر بە بارۆ ناڵ ئەکا
کەر بە بارۆ ون ئەبێ
کەر بە سەڕین و تڕین، ڕزگاری نابێ لە گورگ
کەر بە کۆپانۆ دەرئەچێ
کەر بەلایەوە پسپۆڕە
کەر بەستە و خاوەن ڕەستە
کەر بە مەنێ جۆ تێر نابێ
کەر تا ئەتۆپێ هەر جووتە ئەخا
کەر ئەتۆپێ، ناڵی ئەکێشنەوە
کەر تێری خوارد، جووتە ئەوەشێنێ
کەر تیا بکەوێ، دیانی ئەشکێ
کەر جۆ ببینێ، ئیتر کا ناخوا
کەر چاو بگرێ لە هێستر، ملی ئەشکێ
کەر چوو بە لابار، ناگاتۆ بە هەوار
کەر بچێ بۆ میسر، نابێ بە هێسر
کەر خەتای خۆیەتی ئەیبەسنەوە
کەر دڵی خۆشە، بەسراوە بە دارگوڵەوە
کەر زۆرە ئێمە پیادەین
کەرسوار و ئەسپسوار، نابن بە ڕەفێق
کەرسوار، ڕەوەئەسپی بۆ داگیر ناکرێ
کەر قەڵەویش بێ، گۆشتی بۆ ناخورێ
کەر کوڕی بووە، مزگێنیت ئەوێ؟
کەر کوڵ و بار سووک
کەر گەیی بە کەر، تەمەرێز هەی تەمەرێز
کەر لە بازاڕ و پارە لە گیرفان، ئیتر ئیشەڵا و میشەڵای ناوێ
کەر بۆ خواردن، فەرمووی ناوێ
کەر لە جووتەی کەر، عاجز نابێ
کەر لە کاروانی گل ئەداتەوە
کەر بە کاروانی تێر ناخوا
کەر ماندوو و مردوو، خێوی ناڕازی
کەر نرخی نوقڵ و نەبات نازانێ
کەر و بار بەخێر بێنەوە
کەر و گا نابەن بۆ مەیدانی شەڕ
کەر و گا لەیەک ناکاتەوە
کەر باری بێ، نەک غاری بێ
کەر باری سووک بێ، نەخۆشە
کەر بۆ باردبردن، خەرجی ئەوێ
کەر بە تاریف نابێ بە ئەسپ
کەر بە جۆ بمرێ ئەوجا شەهیدە
کەر بە هەودایەک نابەسنەوە
کەر بەکۆپانەوە هەڵئەلووشێ
کەر، خورما و بەڕوو جیا ناکاتەوە
کەر زۆرە و کۆپان کەمە
کەری بێکۆپان زۆرن
کەرەکەوە نۆی برد، دەیش ئەبا
کەر سەڕانی، گورگی بۆ خۆی هانی
کەر عارەق بخوا، کۆپان ئەبەخشێ
کەر قەدری زێڕ نازانێ
کەر چووزانێ هەڵوا چییە
کەر گوێی زلە و مێشکی پووچەڵە
کەر لە پلەکانیش سەر بکەوێ، بووک و خەسوو یەکیان ناوێ
کەر لە کاروان جێ بمێنێ، کلکی ئەبڕن
کەر لە کەر حاڵی ئەبێ
کەر مەبەنە سەر ئاخوڕی ئەسپ
کەر نایەتە گەوڕ، بە زۆر ئەیبەن
کەر ڕێنمای وشترە
کەر بە مشتێ جۆ سەڕەی دێ
کەر لە لایەک و بزن لە لایەک
کەر بەخاڵی باش ئەڕوات
کەرت بردە سەر، بیشیهێنە خوار
کەر لە پلە ڕزگار کە
کەر و خۆڵەمێشن
کەری برسیش پێی ڕازی نابێ
کەری بێساحەب گورگ ئەیخوا
کەری بێکلک و گوێیە
کەری بێگاری، سوودی سواری
کەری بەدەماخ، هەوسار ئەچڕێنێ
کەری بەستەزمان، بارکێشی هەموان

ئەم بابەتە لە مانگنامەی ژمارە ۲۱ی چیا چاپ کراوە

جوابی بنویسید

ایمیل ها معلوم نمیشود

کلیه حقوق مادی و معنوی برای انجمن سبز چیا محفوظ می باشد