انجمن سبز چیا

انجمن سبز چیا

پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە

  • your-alt
  • your-alt
  • your-alt

هونەری ژینگەیی

اندازه فونت :
۱۳۹۳/۱۱/۱۲

دنیای میکانیکی و ژیانی ماشینی وەها کاریەگەریی کردوەتە سەر مرۆڤ کە هەندێ کات ئەستەمە بیرمان کەوێتەوە لە سروشتەوە هاتووین و بۆ سروشت ئەگەڕێینەوە! کەرەسە پیسکەرەکانی ژینگە وەها پەلی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا کە دەبێ لە کورسی تکنۆلۆژییەوە بڕوانیتە ژینگە! مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی پاوانخواز، نامەردانە خەریکی کاولکاری ژینگەیە، بێ سنوور دەستێوەردانی ژینگە ئەکات و کەمترین خزمەت ئەکات لە پێناو قەرەبوو کردنەوەیدا.
لەم ئاڵۆزیی گەردەلوولە دووکەڵاوییەدا، کەسانێک هەن پێچەوانەی ڕەوتی ئاسایی لێ ئەخوڕن، هەڕچەندە زۆر هێمن، ڕەنگە خاڵێکی بچووک بن، بەڵام بوونەتە ڕووناکییەک و ترووسکاییەک بۆ ئاسۆی ژینگە پارێزی گۆی زەوی. کاک “واحد سەعید پوور” و چوار کەسی تر لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا،یەک لەو ئومێدانەن.

وەک ئاگادارن ساڵانەو بگرە ڕۆژانە تایەرێکی ئێجگار زۆر لە ئاستی دنیادا بەرهەم دێت و هەر ئەوەندەش یان شتێ کەمتری بەرەو ژینگە فڕێ ئەدرێت. هەموو شارەکانی دنیا پڕن لەو تایەرە کۆنانەی خاوەن ماشینەکان دوای ئەوەی کەڵکی پێوە نامێنێ پێشکەشی ژینگەی ئەکەن. بەڵام ئەم بەڕێزانە بە هەندێک دەسکارییەوە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی تر دیسانەوە لەم تایەرانە کەڵک وەر بگیرییەت. ئەوان بە ڕەنگ کردن و جوان کردنی تایبەتی سەلیقەی خۆیان تایەرەکانیان کردوە بە گوڵدان و گوڵ و بڕێ شتی جوانی تر.
ڕێزدار سەعید پوور بەرپرسی ئەم تیمە خۆی مامۆستای مەدرەسەی مناڵانەو وەک خۆی ئەڵێ گەڵاڵەی گەڕانەوەی کەل و پەل بۆ چەرخەی کەڵک وەرگرتن (بازیافت) هەموو ساڵێک لە مەدرەسەکاندا باسی ئەکرێت، کەمتر وەختێکیش کارێکی عەمەلی ئەکرێت، بۆیە کەوتوەتە بیری ئەوەی شتێکی تازە بخولقێنێت. ئەمان ماوەی دوو مانگە ئەم کارەیان دەس پێ کردوەو لەم ماوەیەداو توانیویانە لە درێژەی چەند قۆناخدا ئەو کەرەسانە بە کەمترین نرخ بەرهەم بێنن.
ئەوان داواکاران ئیدارە پێوەندییدارەکان وەکوو شارەداری و ژینگە، هاوکار و یارمەتیدەریان بن بۆ ئەوەی ئەم پرۆژە بگاتە شوێنی خۆی و زیاتر پەڕو باڵی پێ بدرێ، چونکە هەم ژینگەیەکی کەمتر پیس ئەبێت و هەمیش دەبێتە بازاڕێکی کار بۆ گەنجەکان.
ئەندامانی تیمی پرۆژە:
١- واحد سەعید پوور
٢- سەعدی موحەمەدی
٣- یادگار ساڵحی
٤_ لوقمان سەعید پوور
٥- فواد سادق نژاد

 

سوال خود را مطرح کنید :


یک دیدگاه برای “هونەری ژینگەیی”

  1. ش و س گفت:

    ده ستیان خوش و مانوو نه بن
    کاریکی جوان بوو